به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌دیدارێكدا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێكرد، جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كرده‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسیان لەپەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات كرد، به جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی گه‌لی عێراق و ئێران بکات، گفتوگۆش له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پابەندبونە داراییه‌كانی نێوان هه‌ردولا كرا".
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پرسی هاوكاری سه‌ربازی له نێوان عێراق و ئێران كراوه، هه‌ردو وڵات هاوڕابون هاوشێوه‌ی ساڵانی پێش‌و پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش و رێگری بكه‌ن له دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه.
مسته‌فا كازمی به پێویستی زانی هه‌ردو وڵات گرنگی به دیالۆگی نێوانیان بده‌ن و به به‌رده‌وام بۆچونه‌كان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان ئاڵوگۆر بكه‌ن، لای خۆیه‌وه زه‌ریف گرنگی رۆڵی مسته‌فا كازمی به‌رزنرخاند له سه‌ر ئاستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌دنه‌یداكانی هه‌ردو وڵات، هه‌روه‌ها رۆڵی عێراقی لەپەیڕەوکردنی سیاسەتی دیالۆگ و ئارامی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە به‌گرنگ وه‌سفكرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ر كردارێك و ره‌فتارێكی نه‌شیاو كه ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی و سه‌قامگیری عێراق ره‌تده‌كاته‌وه و قبوڵی ناكات.