بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرا،ئەمرۆ دووشەممە،لهمیان دیدارى لهگهڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران،جهختیكردهوه عێراق سیاسەتی کرانەوە پەیرەو دەکات لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ چواردەورە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێشوازی کرد لە محهمهد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران"،وتیشى"لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا لەگەڵ دوا پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان".
هەر لە میانی دیدارەکە حهلبوسى ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق سیاسەتی کرانەوە پەیرەو دەکات لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ چواردەورە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان و هەوڵ دەدات رۆڵێکی ئیجابی هەبێت بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچونەکان لەرێگەی وتوێژ و دانوستاندن و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پشتیوانی لەهەوڵەکانی حکومەت ئەکات لەو بوارەدا و تەئکیدی کردەوە کە سەقامگیری عێراق رەنگدانەوەی دەبێت بۆ سەر داروسێکانی و ناوچەکە.
لای خۆیەوە زەریف جهختیکردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ هاریکاری لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەکان و هەوڵەکان لە پێناو عێراقێکی سەقامگیر و سڵاو و سەرەخۆشی سەرۆک رۆحانی و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای پێگەیاند لەبەرامبەر کارەساتی ئاگر کەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەرێی وەزیری دەرەوە سڵاوی بۆ سەرۆک رۆحانی و سەرۆکی ئەنجومەنی شورا نارد هیوای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئێران خواست.