مافى مرۆڤ:نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب گونجاو نییه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 26-04-2021, 18:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،هۆكاره‌كانى دیاریكرد كه‌بووه‌ هۆى شه‌هید وبرینداربوونى ده‌یان كه‌س له‌ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،ودووپاتیشیكرده‌وه‌ ڕووداوه‌كه‌ كاره‌ساته‌كه‌ى كه‌ڕاده‌مان به‌بیر دێنێته‌وه‌،ئاماژه‌یشدا هاوڵاتیان خۆیان نه‌خۆشه‌كانیان ڕزگاركرد.
    فازڵ غه‌راوى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى ناوبراو له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ته‌مه‌نى گریمانه‌یی نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ونه‌خۆشخانه‌كانى دیكه‌ كه‌به‌هه‌مان شێوه‌ دروستكراون ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژه‌ كۆتایی هاتووه‌،بۆیه‌ سه‌رجه‌م ئامێره‌كان وپێداویستییه‌كانى خزمه‌تگوزارى كۆنه‌ وگونجاو نییه‌ له‌گه‌ڵ دۆخى ته‌ندروستى".
    غه‌راوى وتیشى"نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب گونجاو نییه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆرۆنا"،ڕایشگه‌یاند"نه‌خۆشه‌كانى ده‌بوایه‌ له‌ قاووشى كه‌ره‌نتینه‌ بن،به‌ڵام ده‌بینین یاوه‌رانى نه‌خۆش شوێنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئاماده‌نه‌بوو پڕده‌كه‌نه‌وه‌،بۆیه‌ هاوڵاتیان ناچارن خۆیان پزیشكى نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن وبووتڵى ئۆكسجین وكه‌ره‌سه‌كانى تر بگوازنه‌وه‌".