به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى كشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانان له‌عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد،لهئۆلریك شانون باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌به‌غدا"،وتیشى"ئه‌عڕه‌جى جه‌ختیكرده‌وه ،له‌پێویستى كشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق،به‌پێى خشته‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراو،ڕوونیشیكرده‌وه كه‌نه‌دا ئه‌ندامێكه لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى وپهیوهندیداره به‌م رێكاره".
وتیشى"ئه‌عڕه‌جى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى كه‌نه‌دا،دواپێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسی وئه‌منى ناوچه‌كه تاوتوێكردووه،وهه‌روه‌ها گفتوگۆیش كرا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات وگه‌لى دۆست"،ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"ڕه‌وشى شارى شنگال وگرنگى ئه‌وه‌ى كه‌نه‌دا به‌شدارییه‌كى كاراى هه‌بێت لهدووبارهى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى خراوه‌ته‌به‌رباس،هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ڕه‌وشى كه‌مپى هۆلى سنوورى له‌گه‌ڵ سوریا باسكردووه".