به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وه‌زاره‌تى دارایی پابه‌ندكراوه به‌ته‌رخانكردنى گوژمه‌ى پێویست بۆ ته‌واوكردنى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان.
كه‌عبى،له‌میان سه‌رپه‌رشتى كردنى دانیشتنى نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى كاره‌ساتى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى دارایی پابه‌ندكراوه به‌ته‌رخانكردنى گوژمه‌ى پێویست بۆ ته‌واوكردنى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان كه‌گه‌یشتۆته قۆناغى پێشكه‌وتوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان".
كه‌عبى جه‌ختیشیكرده‌وه"نابێت هیچ بیانووییه‌ك بۆ بابه‌ته بدۆزرێته‌وه".
كه‌عبى دووپاتیشیكرده‌وه"دووباره فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپه‌روه‌رده له‌پارێزگاكان جیاده‌كرێنه‌وه وده‌گه‌رێندرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپه‌روه‌رده".
پێشووتر،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنى نائاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازكرد،بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب.