به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هیچ پله‌یه‌كى دامه‌زراندنى نوێ بۆ حه‌شدى شه‌عبى له‌بوودجه‌ى 2021 ته‌رخانه‌كراوه.
محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌حه‌شدى شه‌عبى گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له‌بوودجه‌ى 2021 جێگیرنه‌كراون"،ڕوونیشیكرده‌وه"ته‌نها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌نیو مووچه وه‌رده‌گرن وده‌ستبه‌كارن له‌بوودجه جێگیركراون".
ئاماژه‌یشیدا"هیچ پله‌یه‌كى نوێى دامه‌زراندنى بۆ حه‌شدى شه‌عبى له‌ژێر هیچ ناوێك گرێبه‌سته هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان بێت یان هه‌ر ناوێكى تر له‌بوودجه‌ى دیارى نه‌كراوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه‌له‌سه‌ر كارلابراون وخاوه‌ن بڕوانامه‌كان له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ به‌هه‌مان شێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌بوودجه دیارى نه‌كراون".
ئال حه‌یده‌ر ڕایشیگه‌یاند"هیچ میكانزم وهێمایه‌ك له‌بوودجه نییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه".