به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی كاری هاوبه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاشتی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا كارنامه‌ی سالم عیسا زه‌عابی، باڵیۆزی نوێی ئیماراتی وه‌رگرت، له میانی مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماژه‌یكرد به په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌ی نێوان هه‌ردو گه‌لی دۆست و گرنگی كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كان و كاراكردنی رێككه‌وتنامه و لێكتێگه‌شتنه‌كان كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه، سیاسیه‌تی كرانه‌وه كه عێراق كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موان له پێناو به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه و كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژی و ناكۆكییه‌كان و گرنگی به‌یه‌كگه‌یشتن له رێگه‌ی پشتبه‌ستن به دیالۆگ، به‌ئاڕاسته‌ی كۆتایی ھێنان به كێشه‌كان و هه‌نگاونان روه و ده‌رفه‌تی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان بۆ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆز نوێی ئیمارات، سوپاسی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد، ھه‌روه‌ھا پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی ئیماراتی بۆ عێراق و گه‌لی عێراق دوپاتكرده‌وه له پێناو به‌هێزكردنی ئاسایش و ئارامی و سه‌روه‌ری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه هاوبه‌شه‌كان له ته‌واوی بواره‌كاندا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد