ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى مادده‌ى هۆشبه‌ر وژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌كه‌ركوك وبه‌غدا

ئەمنی
  • 26-04-2021, 13:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى مادده‌ى هۆشبه‌ر وژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌كه‌ركوك وبه‌غدا ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌تیمى 11ى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا تاوانبارێكى ده‌ستگیكردووه‌ كه‌هه‌ڵگرى ڕێژه‌یه‌ك بووه‌ له‌مادده‌ى كریستاڵى هۆشبه‌ر وچه‌كێك جۆرى كلاشینكۆف،وڕاده‌ستى ئاسایشى نیشتمانى كراوه‌".
    وتیشى"تیمه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌به‌غدا توانیان 4 ده‌مانچه‌ وكه‌ره‌سته‌ى جیاوازى 87 گوللـه‌یی و3 ئۆتۆمبێلى جیاواز ده‌ستبه‌سه‌ربكه‌ن".
    ڕایشیگه‌یاند"هێزێك له‌تیمى 3ى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌باره‌گاى پێشكه‌وتووىر ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك هه‌ستاوه‌ به‌ئه‌ركى پشكنینى ناوچه‌كانى نێوان گونده‌كانى(یاسین محه‌مه‌د-جاسمیه‌-حسێن نه‌عیم-حه‌وزى 18)وله‌ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ 4مووشه‌كى SPG9 ودوو گوللـه‌ى هاوه‌ن عه‌یاره‌ 60ملم ودوو نارنجۆكى RBG7  دژه‌ قه‌ڵغان دۆزیوه‌ته‌وه‌".