به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى وماتیۆ تۆله‌رى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،هاریكاریكردن له‌بواره‌كانى نه‌ختێنه‌یی وئابوورى تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ناوه‌ندى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى پێشوازیكرد له‌ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا ڕێكاره‌كانى هاریكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌كانى نه‌ختێنه‌یی وئابوورى تاوتوێكراوه هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌گرنگى پشتیوانى ته‌كنیكى وهاریكارى هاوبه‌ش بۆ بووژاندنه‌وه‌ى سێكته‌رى بانكى عێراقى".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى ئه‌مریكا ستایشى"پلانى چاكسازى كرد كه‌ئیداره‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراقى له‌به‌رامبه‌رى سێكته‌رى بانكى پێی هه‌ستاوه"،ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشى ده‌ڕبڕى بۆ پێشكه‌شكردنى جۆره‌ها پشتیوانى وهاریكارى بۆ بانكى ناوه‌ندى وسێكته‌رى بانكى له‌عێراق".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات