بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ دووشەممە،جەختیکردەوە، پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا، ھەروەک عێراق بە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی پشتیوانی دەکات لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە
سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند" بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران".
لە دیدارەکەدا کە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا، کە پەیوەندییەکی گرنگ و قووڵە هەردوو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە بوارەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئاینی و رۆشنبیری و جوگرافی، ھەروەک چۆن لێکتێگەشتنی هاوبەشە کە هەردوو گەلی دۆست بەیەکەوە گرێ دەدات، تەئکیدیش کرایەوە ئەم پەیوەندییە بەھێزە سودی بۆ هەردوو وڵات و تەواوی ناوچەکە دەبێت.
هەر لەو دیدارەدا دووپاتکرایەوە لەگرنگی بەھێزکردنی هاریکاری دووقۆڵی و بەکارخستنی رێککەوتننامە و لێکتێگەشتنەکان کە رێککەوتنی لە بارەوە کراوە لە بوارە جیاجیاکان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە سیاسەتی کرانەوە کە عێراق کاری لەسەر دەکات لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی ئامانج لێی بونیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگە، ھاوکات پاڵپشتییەکی گرنگیشە لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکان، راشیگەیاند پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا، ھەروەک سەکۆیەکە بۆ ھێنانەکایەوەی سیستەمێکی کاری جددی بە ئاڕاستەی ھێنانەدی ئاسایش و ئارامی و پەرەپێدانی ئابووری و پاراستنی ژینگە و دەرفەتی گەشەپێدانی هاوبەش، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی وڵاتان و تەواوی گەلانی ناوچەکە بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بەوەی وڵاتانی ناوچەکە رووبەڕووی چەندین کێشە و ئاڵنگاری بووەتەوە، بۆیە پێویستە کار و هەماهەنگی هاوبەش و دیالۆگی جددی بکرێت لە پێناو تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و کۆتایی هێنان بە ململانێ و گرژییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابووری و تەندروستییەکان لە چوارچێوەی رێزگرتن لەیەکدی و بەرژوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری وڵاتان.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران سڵاو و رێزی حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێرانی گەیاندە سەرۆک بەرهەم، هەروەها ماتەمینی سەرۆکی ئێرانی بۆ کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب گەیاندە گەلی عێراق و هیوای خواست گەلی عێراق ھەمیشە لە ئارامی و ئاشتی دا بێت، جەواد زەریف پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پارێزگاری لە سەقامگیری و سەروەری عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی لە رێگەی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڕاستەی سەرۆک حەسەن رۆحانی و گەلی ئێران کرد و هیوای خۆشگوزەرانی و ئارامی زیاتری بۆ گەلی ئێران خواست.