حه‌شدى شه‌عبى سێ میوانگه‌ى داعش له‌ئه‌نبار وێرانكرد

ئەمنی
  • 26-04-2021, 11:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌شدى شه‌عبى سێ میوانگه‌ى تیرۆرستانى داعش له‌بیابانه‌كانى ڕۆژئاواى ئه‌نبار به‌پشتیوانى فڕۆكه‌كانى سوپا وێرانكرد.
    قاسم موسلح فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ئۆپراسیۆنێكى هه‌واڵگیرى جۆریدا وبه‌هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا له‌گه‌ڵ قاره‌مانانى فڕۆكه‌كانى سوپاى عێراق سێ میوانگه‌ى داعش له‌بیابانه‌كانى ڕۆژئاواى ئه‌نبار به‌دابه‌زاندنى ئاسمانى هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى وێرانكران".
    وتیشى"له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ هه‌ڵكووتراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانى(باشوورى رووتبه‌ وبه‌نداوى حسێنیه‌ وڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى دغێمه‌ ودۆڵى عه‌جرمى)وپشكنین كراوه‌،له‌گه‌ڵ هه‌ڵكووتان وپشكنینى 18 ناوچه‌ى نێوان دۆڵ وگرده‌كان كه‌له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه‌ تۆكمه‌ نه‌بوون".
    فه‌رمانده‌ ئۆپراسیۆنه‌كان ئاماژه‌یشیدا"ئه‌و هێزانه‌ى له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌شداربوون لیوا 18 ولیوا13 وئاسایشى حه‌شد له‌كه‌رته‌كه‌ وهه‌واڵگیرى ئه‌ندازیارى سه‌بازى له‌حه‌شدى شه‌عبى بوون".