به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق چاودێرى دانوستانه‌كانى نێوان لایه‌نى ئه‌مریكى وئێران له‌ڤییه‌نا ده‌كات،ومحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا وڵاته‌كه‌ى خواستى هه‌یه به‌پته‌وكردنى دۆسییه‌كانى وزه وبه‌ستنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنین وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان.
حسێن له‌میان كۆنگره‌ى ئه‌مڕۆى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى له‌باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌به‌غدا وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"باسمان له‌بابه‌تى جێى بایه‌خى ناوچه‌كه كرد وله‌میان گفتوگۆكان گه‌یشتینه ئاستێكى گرنگ له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى"،ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق چاودێرى دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریكى وئێرانى له‌ڤییه‌نا ده‌كات".
وتیشى"زه‌ریف سه‌ردانى پارێزگاى نه‌جه‌ف وهه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان".
لاى خۆیه‌وه زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه"ڕێز له‌دراوسێتى باش وسه‌روه‌رى ده‌گرین وده‌ستێوه‌ردانى له‌كاروبارى ناوخۆیی ناكه‌ین"،وتیشى"باسمان له‌دانوستانه‌كانى ئێران كرد له‌گه‌ڵ وڵاتانى4+1".
ڕایشیگه‌یاند"ئێران خواستى هه‌یه به‌پته‌وكردنى دۆسییه‌كان وزه وبه‌ستنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنین وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"په‌یوه‌ندییه‌كان فراوانتر ده‌كرێن وبه‌ره‌وپێشده‌برێن".
جێى ئاماژه‌پێكردنه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،گه‌یشته به‌غداى پایته‌خت بۆ تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان وپێشهاته‌كانى ناوچه‌كه.