بەرشەلۆنە به‌گۆڵه‌كانى گریزمان لە ڤیاڕیاڵی بردەوە

وەرزش
  • 25-04-2021, 19:49
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بەئه‌نجامى(2-1) بردنەوەی بەسەر ڤیاڕیاڵ بەدەستهێنا.
    لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 32 ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ.
    لەخولەکی 26دا ساموێل چوکوێزی گۆڵێکی بۆ ڤیاڕیاڵ تۆمار کرد بەڵام لە خولەکەکانی 28 و 35 دا ئەنتوان گریزمان دوو گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد و یاریەکەی لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.
    بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 71 خاڵ لە دووه‌مى ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت و ڤیاڕیاڵیش 49 خاڵی هەیە و پلەی حەوتەمی گرتووە.