به‌غدا-اه‌ع
شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م پادشاى ئوردن،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،به‌بۆنه‌ى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب سه‌ره‌خۆشى له‌عێراق كرد.
دیوانى شاهانه‌ى ئوردنى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند"پادشاى ئوردن به‌بۆنه‌ى قوربانیانى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى دوێنێ شه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كردووه".
وتیشى"پادشاى ئوردن له‌پرسه‌نامه‌كه‌ى به‌ناوى خۆى وناوى گه‌لى شانشینى هاشمى ئوردنییه‌وه پرسه‌ى وهاوخه‌مى خۆى ده‌ڕبڕیوه وداواى له‌خواى گه‌وره كردووه قوربانیان بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى وبریندارانیش به‌زووترین كات چاكببنه‌وه".