به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕاسپاردهیدایه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كۆمه‌كى كه‌سوكارى شه‌هیدانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب بكه‌ن.
كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند"سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاده‌سپێرین بهكۆمهككردنى كه‌سوكارى شه‌هیدانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب".
وتیشى"ڕاسپاردهیش ده‌ده‌ین بهگواستنهوهى بریندارانى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى ئیبن خه‌تیب كه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق".
كازمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گواستنه‌وه‌ى برینداران به‌هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه به‌دابینكردنى تواناكانى گواستنه‌وه‌یان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت كه‌هه‌ڵده‌ستێت به‌دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستی وداراییهكان به‌دابینكردنى بڕه پاره‌ى پێویست".