تیمى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌گوندى جێزانى له‌دیاله‌ بڵاوه‌ده‌كرێنه‌وه‌

ئەمنی
  • 25-04-2021, 17:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕاگه‌یاندنى تیمى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند لیوا دووه‌مى تیمه‌كه‌ له‌گوندى جێزانى سه‌ر به‌پارێزگاى دیاله‌ بڵاوه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌".
    ڕاگه‌یاندنى تیمه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"لیواى دووه‌مى تیمى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گوندى جێزانى سه‌ر به‌پارێزگاى دیاله‌ بڵاوه‌كرانه‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ بووه‌".
    وتیشى"ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ سه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرییه‌ له‌گونده‌كه‌ كه‌پێشوازییه‌كى زۆر گه‌وره‌ى لێكرا له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌ى".