کازمی بەڵێنیدا بەسزادانی ئەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون لەئاگرکەتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب

سیاسی
  • 25-04-2021, 17:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌ڵێنیدا به‌سزادانى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌مته‌رخه‌مبوونه‌ له‌ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان كردووه‌،به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وپه‌رله‌مانتار،وبه‌ئاماده‌بوونى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،وتیایدا ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،وڕێوشوێنه‌ حكومییه‌كان كه‌له‌باره‌یانه‌وه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر خراوه‌ته‌به‌رباس".
    كازمى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌"سه‌ره‌خۆشى وهاوخه‌مى خۆى ئاڕاسته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ كردووه‌،وبه‌ڵێنیشى داوه‌ به‌سزادانى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى هۆكارى ئه‌م كاره‌ساته‌ بوونه‌،كه‌به‌سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆیان ده‌گه‌ن"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"پشتگوێخستن تاوانێكه‌ نابێت له‌به‌رامبه‌رى بێ ده‌نگ بین ویاساش سزا له‌سه‌رى ده‌دات".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى ڕاستگۆیی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك به‌رپرس پێى ده‌ڕوات،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ له‌دانیشتنى نائاسایی خۆى چه‌ندین بڕیارى ده‌ركرد،له‌نێویشیاندا هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانى ژماره‌یه‌ك به‌رپرس وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژى بۆ دیاریكرا بۆ ته‌واوكردنى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بڕیاریداوه‌ به‌ڕاسپاردنى دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك ئه‌ندامى چاودێر بۆ كارى لیژنه‌ى حكومى پێكهێنراو له‌باره‌ى ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب وچاودێریكردنى ڕێوشوێنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كان".