ئه‌نبار -اه‌ع
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،خاپور كردنى دوو میوانگهى نوێى تیرۆرستانى داعشى له بیابانى ئه‌نبار ڕاگه‌یاند دواى به ده‌ستهێنانى زانیارى ورد له‌سه‌ر جموجۆڵى تیرۆرستان له‌و شوێنانه.
قاسم موصڵح فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى ئه‌نبارى حه‌شد بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" هێزێكى هاوبه‌شى لیواى 19 و لیواى 13 له حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى ئه‌نجامدا له ئاكامدا دوو میوانگهى ته‌قانده‌وه یه‌كه‌میان كۆمه‌ڵێكى بۆمبیى تێدا بوو ئه‌وى دیكه‌یان مه‌وادى پاڵپشتى لۆجستى له‌خۆ ده‌گرت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئۆپراسیۆنه‌كه به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى ورد ئه‌نجامدرا ".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە