به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ هكشهممه،داواى متمانه سه‌ندنه‌وه له وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌مبوو.
سه‌در له تویتێكدا کە كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆم و كه‌س و كارى قوربانیانى كاره‌ساته دڵ تهزێنهكهى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ده‌كه‌م ،له خوداى مه‌زن ده‌پارێمه‌وه كه رۆحى قوربانیان به‌به‌هه‌شت شاد بكات و برینداران به‌زوترین كات چاكببنه‌وه"،هه‌روه‌ها داوشى لە مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران کرد کە ئەگەر وەزیرى تەندروستى کە لەپشکى رەوتەکەى پۆستەکەى وەرگرتووە کەمتەرخەمى لەو رووداوەدا نواندووە لایبات".