به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڕیارى دا به ڕاگرتنى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەی ئیبن خه‌تیب و ئەوانەى کەمتەرخەم بوون .
ناوەندى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لە راگەیەندراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند" دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافەى شارى بەغدا چەند ڕێوشوێنێکى لەسەر ڕوداوى ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەى ئیبن خەتیب گرتووەتەبەر".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دادگا بڕیارى ڕاگرتنى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکەیداوە تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن و ئەوانەى کەمتەرخەم بوون دەستنیشاندەکرێن.
باس لەوەش کراوە، دادگاى تایبەتمەند تیمێکى پسپۆڕى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوان ئەنجامداوە بۆ زانینى هۆکارى ڕوداوەکە.