بهغدا-اهع
وەزارەتی گواستنەوە،ئهمڕۆ یهكشهممه، رایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣،٦ پلە بەپێوەری رێختەر باكورى رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی ھەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوە لە راگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"کە روانگەی بوومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣،٦ پلە بەپێوەری رێختەر لە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای پێنجوێن رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دەورووبەری ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردەووە.