به‌غدا-اه‌ع
هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ پێشوازیكردن له بریندارانى ڕوداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،داواى له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێچینه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كدا بكرێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ڕووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن ئهلخهتیبى تایبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تیایدا ده‌یان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و شیفاى به‌په‌له بۆ برینداران بنێرێت.
هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كى پێویسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له بریندارانى ڕووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرییه‌كى پزیشكیى پێویست.
لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێچینه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى ڕێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ڕووداوى وا دڵته‌زێن له هیچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه.