بهغدا-اهع
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئهمڕۆ یهكشهممه، لەبارەی ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەی ئیبن خهتیب لهبهغدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست رادەگەیێنێت، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی رووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت.
بارزانی، لە راگەیێندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتنووه رایگهیاند:"بە داخێکی زۆرەوە رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیبی بەغدام بیست کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس".
وتیشى" سهرجهم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان له ئامادەباشیداین بۆ پێشکێشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و یارمەتییەک راگەیاندووە و هیوای خواست، "کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە".
له بهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكه هاتووه "لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و بیانخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم".