واشنتۆن به‌بۆنه‌ى ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب سه‌ره‌خۆشى ده‌كات

سیاسی
  • 25-04-2021, 11:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌بۆنه‌ى ڕووداوى گڕگرتنى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا سه‌ره‌خۆشى كرد.
    باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌فه‌یسبوك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانیانى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا ده‌كات".
    وتیشى"دڵ ونزامان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت،وهیوا زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".