وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند له‌ئاكامى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب 82 كه‌س شه‌هیدبوون و110 كه‌س دیكه‌ برینداربوون

ئەمنی
  • 25-04-2021, 12:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،له‌ئاكامى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب 82 كه‌س شه‌هیدبوون و110 كه‌سى دیكه‌ برینداربوون،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا له‌سێ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ زیاتر له‌7000 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ڕوویداوه‌.
    لیوا خالد محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ ڕایگه‌یاند"ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب بۆته‌ هۆى شه‌هیدبوونى 82 كه‌س وبرینداربوونى 110 كه‌سى دیكه‌"،روونیشیكرده‌ه‌"ڕووداوه‌كه‌ رٍوونه‌ده‌دا ئه‌گه‌ر هات ئاماده‌كارى باش هه‌بوایه‌".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ڕوونه‌دانى وه‌ك ئه‌م ڕووداوانه‌"،وتیشى"نامانه‌وێت ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت كه‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ونه‌خۆشخانه‌كان وشوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن پشتگوێ بخرێن ده‌بێت بایه‌خ به‌لایه‌نى سه‌لامه‌تى وكه‌یسه‌كانى به‌رگرى شارستانى بدرێت".