مافى مرۆڤ داواى دووباره‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ودیاریكردنى كه‌موكورتییه‌كان ده‌كات

ناوخۆ
  • 25-04-2021, 12:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،داواى دووباره‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ودیاریكردنى كه‌موكورتییه‌كانى كرد.
    فاتن حیلفى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌بێت  ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران پێكهێنراوه‌ بۆ چاودێریكردنى ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب چاودێرى ڕه‌وشى سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌ وبنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانى عێراق بكات وكه‌مكورتییه‌كانى دیارى بكات".
    حلیفى جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پێویستى گرنگیدانێكى زۆرتر به‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى وڵات به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا به‌ده‌ستى كه‌مى خزمه‌تگوزارى وداڕمانى باڵه‌خانه‌كانیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت".