به‌حرێن به‌بۆنه‌ى ڕووداى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب سه‌ره‌خۆشى ده‌كات

سیاسی
  • 25-04-2021, 13:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانشینى به‌حرێن،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌بۆنه‌ى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا سه‌ره‌خۆشى كرد.
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى شانشینى به‌حرێن به‌بۆنه‌ى قوربانیانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا سه‌ره‌خۆشى له‌حكومه‌ت وگه‌لى كۆمارى عێراقى برا ده‌كات،كه‌ده‌یان قوربانى لێكه‌وته‌وه‌ له‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به‌توشبووانى كۆرۆنادا بوون".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"هاوسۆزى وپشتیوانى ته‌واوى شانشینى به‌حرێن بۆ كۆمارى عێراق وگه‌له‌كه‌ى له‌كاره‌ساته‌،وسه‌ره‌خۆشیشى له‌كه‌سوكارى قوربانیان كرد وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یشى بۆ برینداران خواست".