به‌غدا-اه‌ع
عه‌دنان زورفى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ داواى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى راست ودروست ده‌كات له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
زورفى له‌لێدوانێك بۆ كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لایه‌نى مه‌ترسیدارى ئه‌م سێكته‌ره پشتگوێ خستووه وتیشكى خستۆته‌سه‌ر گرێبه‌ست ووبهرهێنان وپرۆژهكان كه‌خزمه‌ت بهبهرژوهندى گشتى ناگه‌یه‌نێت
وتیشى"ده‌بێت رێوشوێنه‌كان بگرێنه‌به‌ر نه‌ك ته‌نها ڕێوشوێنى سزادان به‌ڵكو ڕاستكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت ئێمه به‌ره‌و وه‌رزى گه‌رماى هاوین ده‌چین ونه‌هامه‌تى هاوڵاتیان له‌سایه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا زۆرتر بووه".
زورفى جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى چاودێریكردنى ته‌لار ومهرجهكانى سه‌لامه‌تى له‌لایه‌ن لیژنه هونه‌رییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌وه بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى وخزمهتگوزارییهكانى تر بۆ هاوڵاتیان