به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى له‌حكومه‌ت كرد په‌له بكات له‌سزادانى هه‌موو به‌رپرسانى كه‌مته‌رخه‌م لهرووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا كه‌تایبه‌ته بهتوشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا،وبووه هۆى شه‌هید وبرینداربوونى ده‌یان نه‌خۆش.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له بكات بۆ ئاشكراكردنى ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كه وسزادانى هه‌ر كه‌سێك تیوه‌گلابێت به‌خوێنى عێراقییه بێتاوانه‌كان".
كه‌عبى داوایشى له‌حكومه‌ت كرد ماته‌مینى فه‌رمى وسهرتاسهرى له‌وڵات ڕابگه‌یه‌نێت وهه‌موو قوربانیانى كاره‌ساته‌كه به‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن،وهه‌روه‌ها په‌له بكرێت له‌گواستنه‌وه‌ى برینداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر وقهرهبووكردنهوهى قوربانیان،وگرتنهبهرى بڕیارى به‌په‌له وبوێرانه گونجاو به‌قه‌باره‌ى كاره‌ساته مرۆییه‌كه.
جێگرى یه‌كه‌مى هاوخه‌مى وسه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد به‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه داوایشى له‌خواى گه‌وره كرد شه‌هیدان به‌به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات،وبریندارانیش به‌زووترین كات چاكببنه‌وه.