كازمى ڕاسپارده‌ى كرد به‌ڕاگه‌یاندنى ماته‌مینى بۆ گیانى شه‌هیدانى نه‌خۆشخانه‌ ئیبن خه‌تیب

سیاسی
  • 25-04-2021, 04:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاسپارده‌یدا به‌ڕاگه‌یاندنى ماته‌مینى بۆ گیانى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى سازكردووه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وفه‌رمانده‌ ئه‌منى وبه‌رپرسه‌كان له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌باره‌ى ڕووداوى كاره‌ساتبارى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌م ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ كه‌ئه‌مشه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب روویدا ڕووداوێكى ناخهه‌ژێنه‌،بۆیه‌ ده‌بێت له‌هه‌مان شه‌و كۆببینه‌وه‌ وله‌ساته‌ درنگانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌ وگه‌لى خۆمان به‌ڕاشكاوى قسه‌ بكه‌ین".
    وتیشى"دروود بۆ ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستدا له‌رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌،ڕێنماییماندا به‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن،هه‌روه‌ها ڕێنماییماندا به‌چاودێرى برینداران له‌هه‌موو ئاسته‌كان له‌ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ى عێراق".