به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"له‌م كاتێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو تواناى ته‌واوى كارمه‌نده‌كانى خستۆته‌گه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى په‌تاى كۆرۆنا ڕووبه‌رووى وڵات وجیهان بۆته‌وه به‌پێى ئه‌و پێداویستییانه‌ى له‌به‌رده‌ستدایه وبههاریكارى حكومى ونوێنهرایهتى وجه‌ماوه‌رى وخێرخوازى به‌مه‌به‌ستى ده‌ربازبوون به‌كه‌مترین زیانه‌كان،له‌م كه‌شوهه‌وا ودۆخه ناهه‌مواره ئاگرێكى گه‌وره له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌ره‌ى ره‌سافه‌ى به‌غدا ڕوویدا".
وتیشى"تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى هێشتا له‌شوێنى ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ زانینى هۆكاره‌كانى ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كه‌بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش ویاوهرهكانیان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌ستبه‌جێ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وفهرمانگهى ته‌ندروستى ڕه‌سافه ونه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ولایه‌نه پاڵپشتیكه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاون به‌ڕزگاركردنى 200 هاوڵاتى لهنهخۆشهكانى نه‌خۆشخانه‌كه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دواتر ئامارى وردى ژماره‌ى قوربانیان وبریندارهكان ده‌خاته‌ڕوو"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ریه‌كه لهبهڕێوبهرى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى به‌غدا ڕه‌سافه وبهرێوبهرى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ویاریده‌ده‌رى كارگێڕى وهونه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه وبهڕێوبهرى به‌شى ئه‌ندازیارى وپاراستن له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه وبریاریدا به‌ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له كهدهرئهنجامهكانى له‌به‌رده‌م راى گشتى ئاشكرا ده‌كرێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌م دۆخه ناهه‌موار ومه‌ترسیداره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وجه‌ماوه‌ر ده‌كات پشتگیرى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت ولایه‌نه پاڵپشتیكهرهكان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌ربازبوون لهلێكهوتهكانى ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه،وڕاوهستان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى ڕوودانى وبه‌شدارى نه‌كردن له‌هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌ك ببێته هۆى تێكدانى ئه‌ركى پێویست بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"به‌رده‌وامه له‌ئه‌رك وكاره‌كانى له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان كهڕووبهرووى په‌تاى كۆرۆنا ده‌بێته‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌ركى خێرخواز ووریا".