به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،داواى له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له سازبكات له‌باره‌ى ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چاودێرى ڕووداوى كاره‌ساتبارى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كردووه،كه‌ژماره‌یه‌ك قوربانى لێكهوتهوه وده‌یان نه‌خۆشى نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌یش برینداربوون".
وتیشى"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خه‌مباره بهكهوتنهوهى زیانى گیانى زۆر له‌قوربانیان وبرینداران،له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه ده‌كات به‌په‌له كۆببێته‌وه وئه‌ركى چاودێرى خۆى جێبه‌جێبكات له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت،بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر هۆكارى ڕوودانى ئه‌م كاره‌ساته وسزادانى لایه‌نه وكهسایهتییه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان وبهلكێشكردنیان بۆ دادگا".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌روه‌ها چاودێرى فریاكه‌وتنى بریندارانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌كات وچاره‌سه‌ركردنیان له‌ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ى عێراق وقهرهبووكردنهوهى كه‌سوكارى قوربانیان".
شایه‌نى باسه ئێواره‌ى شه‌ممه ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا كه‌وته‌وه،وتیمهكانى به‌رگرى شارستانیش هه‌ستاون بهگواستنهوهى نه‌خۆشه‌كان به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا كه‌وته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"زیاتر له20 تیمى ئاگرگوژێنه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێوبه‌رى گشتى به‌رگرى شارستانى به‌ڕێكه‌وتوون".