سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى بۆ قوربانیانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب سه‌ره‌خۆشى له‌عێراق ده‌كات

سیاسی
  • 25-04-2021, 03:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عادل بن عه‌بدولڕه‌حمان عه‌سومى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى بۆ قوربانیانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا سه‌ره‌خۆشى له‌عێراق كرد.
    عه‌سومى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى وهاوخه‌میمان  بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا،سه‌ره‌خۆشیش له‌حكومه‌ت وگه‌لى  كۆمارى عێراق ده‌كه‌م".
    ڕایشیگه‌یاند"داواكارم له‌خواى گه‌وره‌  بیانخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تى فراوانى خۆى ودڵنه‌وایی بداته‌ كه‌سوكاریان،وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداران ده‌خوازین".