به‌غدا-اه‌ع
كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى بۆ قوربانیانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا سه‌ره‌خۆشى له‌حكومه‌تى وگه‌لى عێراق كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى پرسه وسه‌ره‌خۆشى وهاوخهمى خۆى بۆ حكومه‌ت كۆمارى عێراق وگه‌لى براى ده‌ڕده‌بڕێت بۆ قوربانیانى ئاگركه‌وتنه‌وه ترسناكه‌كه،كه‌ئێواره‌ى شه‌ممه،لهنهخۆشخانهیهكى تایبه‌ت بهتوشبووانى كۆرۆنا له‌به‌غدا كه‌وته‌وه،وبووه هۆى گیانله‌ده‌ستدان وبرینداربوونى ده‌یان كه‌س".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"میسر له‌ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشى لهكهسوكارى قوربانیانى بێ‌تاوان ده‌كات،داوایش له‌خواى گه‌وره ده‌كات له‌م مانگه پیرۆزه بیانخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى فراوانى خۆى،وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداران ده‌خوازین".