به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،فه‌رمانیدا ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه بكرێت لهڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،سه‌ره‌خۆشى له‌شه‌هیدانى ڕووداوه كارهساتبارهكهى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیبى به‌غداى پایته‌خت كردووه".
وتیشى"كازمى فه‌رمانیدا ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،وفهرمانیشیداوه بهبانگهێشتكردنى به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه وبهڕێوبهرى ئاسایش وبه‌رپرسانى پاراستنى ئامێره‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له له‌گه‌ڵیان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كه ودهستبهسهركردنیان تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت وكهسانى كه‌مته‌رخه‌م به‌پێى یاسا سزا ده‌درێن".
ئاماژه‌یشیدا"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنماییدا بهدهستهبهركردنى مافى شه‌هیدان به خانه‌واده‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م ڕووداوه شه‌هیدبوون،وخستنهگهڕى هه‌موو تواناكانى ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى بریندارانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له‌نێویشیاندا چاره‌سه‌ركردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق".
شایه‌نى باسه ئێواره‌ى شه‌ممه ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا كه‌وته‌وه،وتیمهكانى به‌رگرى شارستانیش هه‌ستاون بهگواستنهوهى نه‌خۆشه‌كان به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا كه‌وته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"زیاتر له20 تیمى ئاگرگوژێنه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێوبه‌رى گشتى به‌رگرى شارستانى به‌ڕێكه‌وتوون".