تایبه‌ت-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هه‌واڵگیرى تایبه‌ت بهچاودێریكردنى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌پارێزگاى دیاله ڕاگه‌یاند.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چه‌ند ڕێوشوێنێك پته‌و له‌ڕێگاى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر چ له‌لایه‌ن به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا بێت یان هێزه ئه‌منییه‌كان دیكه،تایبه‌ته به‌كاركردن دژى تیرۆرستان وخاوه‌ن توانایه‌كى به‌رزه له‌گواستنه‌وه‌دا".
خه‌فاجى وتیشى"لیژنه‌ى هه‌واڵگیرى تایبه‌ت پیكهێنراوه بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان وشیكردنهوه وكۆكردنهوهیان،ولیژنهكان له‌لایه‌ن فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف سه‌رۆكى ئاژانسى لێكۆڵینه‌وه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م ئه‌رك وكاره گه‌وره‌یه،له‌ڕۆژانى داهاتوودا به‌رهه‌مى ده‌بێت وڕهنگدانهوهى له‌سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى له‌دیاله ده‌بێت".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە