به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنەرایەتی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه له بوونى هه‌ڵه‌یه‌ك له ناردنى خشته‌ى پێشوو كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه نێردراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه كۆى گشتى گۆژمه‌ى بودجه به 164 ترلیۆن دینار هه‌ژماركراوه ،رونیشیكرده‌وه ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه ماناى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بودجه نیه بۆ په‌رله‌مان.
ماجید وائیلى ئه‌ندامى لیژنهكهكه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕه‌تیكرده‌وه و وتى"لیژنه‌ى دارایى نازانێت كى ده‌ستى هه‌بووه له ناردنى خشته كۆنه‌كه‌ى بودجه بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار".
رونیشیكرده‌وه "خشته‌یه‌كى پێشوو هه‌یه به گۆژمه‌ى 164 ترلیۆن دینار كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه ،بڕگه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كات و بڕه پاره‌ى گشتى كه‌مكرده‌وه ،وه‌زیرى دارایش سه‌رپشك كرا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و خشته‌یه بگونجێت كه گۆژمه‌ى بودجه‌ى گشتى به‌سه‌ر دانراوه و بڕهكهشى 129 ترلیۆن و 900ملیۆن دینار ،كه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له بودجه‌دا ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه".