به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هه‌نارده‌كردنى گازى ڕه‌تكرده‌وه ،رونیشیكرده‌وه پلانى نوێى هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانى كێلگه نه‌وتییه‌كان.
عاصم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" باسكردن له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى گازه‌وه هێشتا زووه عێراق تاوه‌كو ئێستا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ناوخۆ بۆ وێستگه‌كانى وزه‌ى كاره‌با هاورده ده‌كات"، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا " له پێشینه‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وت پڕكردنه‌وه‌ى پێویستیه ناوخۆییه‌كانه".
جیهاد وتیشى" وه‌به‌رهێنانى گازى ئازاد له كێڵگه‌ى عوكاز و مه‌نسورییه له پلانه‌كانى وه‌زاره‌ته ،به‌بڕى له 50 بۆ 60% وه‌به‌رهێنان له گاز ده‌كات ،هه‌روه‌ها گرێبه‌ستن و رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن و یاداشتنامه هه‌یه له‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان له بوارى گازدا".