به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه بانكى ناوه‌ندى تواناى كۆنتڕۆڵ كردنى نرخى دۆلارى هه‌یه له بازاڕدا،پێبینیشى كرد نمرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك.
شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" نرخى دۆلار له ئێستادا 1450 دینار كه له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندیه‌وه دیارى كراوه ئه‌گه‌رى هه‌یه بۆ چه‌ند ساڵێك به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و ناتوانرێت ده‌ستكارى بكرێت و كه‌مبكرێته‌وه چونكه بودجه‌ى له‌سه‌ر بونیاتنراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ى دۆلار بۆ سه‌رووى 1470 دینار به‌بڕواى ئێمه هه‌وڵێك هه‌یه له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندیه‌وه بۆ ڕاگرتنى به‌رزبونه‌وه‌ى له‌وه زیاتر،هه‌روه‌ها بانكى ناوه‌ندى نه‌ختێنه‌یه‌كى ئیستراتیژى له دۆلارى هه‌یه و ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته هۆى سه‌قامگیرى له نرخى دۆلاردا".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات