به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى له به‌غدا راگه‌یاند كه هه‌ڵگرى چه‌ك ومادده‌ى هۆشبه‌ر بوو.
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" هێزێك له فیرقه‌ى شه‌شى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا توانى تیرۆرستێك به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیر بكات له میان كه‌رتى (ناوچه‌ى تمایمه)"، رونیشیكرده‌وه "ئه‌و تیرۆرسته برێك چه‌ك و مادده‌ى هۆشبه‌رى پێ‌بوو توانرا ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت".
ئاماژه‌به‌وه‌كرا" هێزێك له فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى سۆمه‌ر له میان به‌شى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیقار هه‌ستا به پشكنینى ناوچه‌ى ئیسكانى قه‌زاى ناسریه له‌و ئۆپراسیۆنه كه‌سێك به پێى مادده‌ى (28 هۆشبه‌ره‌كان) ده‌ستگیركرا كه 55 گرام مادده‌ى كرستال و 235 حه‌بى هۆشبه‌رى پێ‌بوو ".