به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه خشته‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه بیانیه‌كان له وڵات له‌لایه‌ن لیژنه‌ى هونه‌رییه‌وه دیارى ده‌كرێت ئه‌وه‌ش له میان گفتوگۆى ستراتیژى ده‌بێت.
ڕه‌سوڵ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" خشته‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئۆپراسیۆنى كشانه‌وه‌ى هێزه بیانیه‌كان كه لهماوهیهكدایه لیژنه‌ى هونه‌رى دیارى ده‌كات ئه‌و لیژنه‌یه‌ش به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان پێكهێنراوه،به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌م دۆسیه‌یه له میان گفتوگۆى ستراتیژى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" عێراق پێویستى به سه‌ربازى ئه‌مریكى یاخود بیانى نی بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزى عێراقى".
وتیشى"عێراق كارده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ناتۆ به‌ڵام مه‌به‌ست له‌م بابه‌ته راهێنان و ئاماده‌كارییه‌كانى سه‌ر به فه‌رمانده‌ى سوپایه و عێراق هێزى راهێنانى هه‌یه و ده‌توانێت به‌رگرى له گه‌ل و نیشتمان بكات".