بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ چوار شەممە، تاوتوێی گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و سوریا بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دوولا دەكات، تەئكیدیش لەسەر گەنگی كۆتاییهێنان بە تیرۆر دەكات. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایدەگەیەنێت: فوئاد مەعسوم ئەمرۆ لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازیكرد لە محەمەد شەعار وەزیری ناوخۆی سوریا كە پرۆزبایی لە عێراق كرد بە بۆنەی سەركەوتنەكانی بەسەر تیرۆریستاندا. هەر بەپێی ئەو بەیاننامەیە مەسوم تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر گرنگی پتەوكردن و پێشخستنی هاوكاری دۆستانەی نێوان عێراق و سوریا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی نێوان هەردوو وڵات بكات. لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی سوریا تەئكیدی لەسەر گرنگی ئەو پەیوەندییە كردەوە كە هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لەگەڵ گرنگی پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد