به‌غدا-اه‌ع
په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه جیاوازه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیانكرده‌وه،یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌رله‌مانتاره براوه‌كانى پابه‌ندكردووه هاوپه‌یمانێتییه‌كانیان جینه‌هێڵن تاوه‌كو حكومه‌ت پێكه‌ده‌هێندرێت،پێشبینى داڕمانى هه‌ندێك له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كانیان كرد له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو.
حسێن عه‌ره‌ب سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئیراده‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆرى ژماره‌ى هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان به‌واتاى به‌رده‌وامبوونیان له‌پرۆسه‌ى سیاسی نایه‌ت"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كان به‌زوویی له‌دواى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناو ده‌چێت،چونكه شێوازى هاوپه‌یمانێتییه‌كان هه‌میشه ده‌گۆردرێت له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
وتیشى"به‌پێى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت هیچ ئه‌ندامێكى براوه هاوپه‌یمانێتییه‌كانى جێبهێڵیت تاوه‌كو حكومه‌ت پێكده‌هێندرێت"،وتیشى"نابێت هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌كاتى پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت یان سازكردنى یه‌كه‌مین دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تێكبچێت".
عه‌ره‌ب پێشبینیشى داڕمانى هه‌ندێك له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كانیشى كرد له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو،وهه‌ندێك له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كانى دیكه‌یش ڕ‌ازى نابن به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت له‌نێو په‌رله‌ماندا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو" له140 هاوپه‌یمانێتى ته‌نها 7بۆ 8 هاوپه‌یمانێتى چانسى فراوانیان ده‌بێت بۆ بردنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".
عه‌ره‌ب داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد به‌شدارییه‌كى فراوانیان هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پێناو گۆرانكارى"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌بێت هۆشیارییه‌كى سیاسی په‌یدا بكرێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان تاوه‌كو گۆڕانكارییه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى دروست به‌رپابكرێت".
لاى خۆیه‌وه نه‌عیم عه‌بودى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سادقونى نوێنه‌رایه‌تى،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆربوونى هاوپه‌یمانێتی وفراكسیۆنه سیاسییه‌كان چه‌كێكى دوو ئاڕاسته‌یه،كه‌سانێك هه‌ن به‌دیدێكى ئه‌رێنى سه‌یرى ده‌كه‌ن،وكه‌سانى تر به‌دێدێكى نه‌رێنى".
وتیشى"سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسیارێتى هه‌مووانه چ ئه‌وانه‌ى له‌حكومه‌تن یان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یاخود فراكسیۆنه سیاسییه‌كانیش"،ڕایشیگه‌یاند"هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه به‌هێزه‌كان سنووردارن،كه‌چى هه‌ندێك هاوپه‌یمانێتى هه‌ن ڕه‌نگه نه‌توانن ڕكابه‌رى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن وچانسیان نه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
به‌پێویستیشى زانى هه‌مووان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر پاكى وبێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پێناو دروستكردنى متمانه له‌نێو جه‌ماوه‌ر وپرۆسه‌ى سیاسی‌دا".
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جه‌بار لعێبى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ ڕوونیكرده‌وه"ده‌قێكى یاسایی هه‌یه په‌رله‌مانتاره براوه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌هاوپه‌یمانێتییه‌كانیان تاوه‌كو پێكهێنانى حكومه‌ت"،ڕوونیشیكرده‌وه"سیسته‌مى ئێستاى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ته‌واوه‌تى جیاوازه له‌سیسته‌مى پێشووى هه‌ڵبژاردنه‌كان،چونكه ده‌نگدان تیایدا به‌شێوه‌ى تاكه له‌سه‌ر ئاستى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن،ئه‌مه‌یش جۆرێك له‌دابه‌شبوونێكى گه‌وره له‌ڕێوشوێنه سیاسییه‌كان دروست ده‌كات كه‌له‌په‌رله‌مانتاران وبه‌شدارى كردنیان له‌هاوپه‌یمانێتییه جیاجیاكانى خولى داهاتووى په‌رله‌مان به‌رجه‌سته ده‌بێت".
وتیشى"زۆر زه‌حمه‌ته پێشبینى بكرێت له‌ڕێكارى هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆى گۆڕینى سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان وگۆڕینى شێوازى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن".
كه‌چى به‌در زه‌یادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون دووپاتیكرده‌وه"هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كانى ئێستا كاتییه"،ئاماژه‌یشیدا"هاوپه‌یمانیتییه سیاسییه‌كانى ئێستا كاتییه وهیچ یه‌كریزیییه‌ك له‌نێوانیاندا نییه،به‌هۆى ناكۆكى به‌رنامه‌كانیان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م هاوپه‌یمانێتییانه وه‌ك بڵقه‌یه‌كن به‌خێرا نامێنێت".
لاى خۆیه‌وه یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕ‌انى نوێنه‌رایه‌تى،ڕایگه‌یاند"مادده‌ى 45ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان باس له‌وه ده‌كات نابێت په‌رله‌مانتاران ولیسته‌كانیان له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆردرێن تا ئه‌و كاته حكومه‌تى داهاتوو پێكده‌هێندرێت".