بهدواداچوون-اهع
کۆشکی سپی،ئهمڕۆ ههینى، ڕایگەیاند، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لە یەکەم گەشتی دەرەوەیدا سەردانی بەریتانیا و بەلجیکا دەکات.
جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو (6) سەرۆک بایدن، یەکەمین گەشتی دەرەوەی ولات وەک سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجامدەدات و سەردانی بەڕیتانیا و بەلجیکا دەکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی جۆ بایدن لە گەشتەکە ئەوەیە کە پابەندبوونی ئەمەریکا بە گێڕانەوەی هاوپەیمانێتییەکانمان و دووبارە چالاککردنەوەی پەیوەندییەکان و کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان نیشان بدات."