به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕاسپارده‌ى كرد گرێبه‌ستى وانه‌بێژان له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه هه‌ژمار بكرێت.
قوسه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چاودێرى جێبه‌جێكردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات كه‌تایبه‌ته به‌گواستنه‌وه‌ى وانه‌بێژان بۆ گرێبه‌ست وخه‌رجكردنى گوژمه‌ى دارایی كه‌له‌بوودجه‌ى 2021 ته‌رخانكراوه".
ئاماژه‌یشیدا"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ساڵى دارایی له1 /1ده‌ستپێده‌كات وله31/ 12 كۆتایی دێت لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى داواى له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد گرێبه‌سته‌كه له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه هه‌رژمار بكرێت واته له1 / 1 / 2021 بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى دارایی وانه‌بێژان كه‌له‌بوودجه‌ى ئه‌مساڵ بۆیان ته‌رخانكراوه".
پێشووتریش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى وانه‌بێژان وكارمه‌ندانى كارگێڕى بێبه‌رامبه‌ر له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ گرێبه‌ست،به‌پێى ئه‌و گوژمه‌ى داراییه له‌بوودجه‌ى ساڵى 2021 بۆیان ته‌رخانكراوه.