مسته‌فا سه‌عدون گوڵپارێزى یانه‌ى نه‌فت كۆچى دوایی كرد

وەرزش
  • 24-04-2021, 00:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
    و:سۆما جاف
    مسته‌فا سه‌عدون گوڵپارێزى یانه‌ى نه‌فت دواى توشبوونى به‌جه‌ڵته‌ى مێشك كۆچى دوایی كرد.
    جومعه‌ سامر به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى یانه‌ى نه‌فت به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"گۆڵپارێزى تیپه‌كه‌ دواى توشبوونى به‌جه‌ڵته‌ى مێشك كه‌له‌سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو بێهۆشبووه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوایی كرد".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا سه‌عدون گوڵپاریزى یانه‌ى نه‌فت سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك بووه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شارى پزیشكى به‌غدا.