بهدواداچوون-اهع
کۆبونەوەى لیژنەى جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کۆتایی هات و یانە بەشداربووەکانی سوپەرلیگ سزانەدران.
لیژنەى جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لهڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند لە کۆبونەوەى ئەمڕۆی ئەندامانی لیژنەى جێبەجیکاری یوفا هیچ بڕیارێک لەسەر سزادانی 12 یانە بەشداربووەکەى سوپەر لیگ دەرنەچوو.
وتیشى"چیڤرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریداوە کەیسی 12 یانەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی گشتی یوفا کە لە ڕۆژی دووشەممە کۆدەبیتەوە، تا بڕیارێکی گشتگیر بدەن لەسەر سزادانی 12 یانەکە یاخود نا.
ڕاگهیهندراوهكه دووپاتیشیکردەوە، لەم کاتەدا هیچ سزایەکی یانەکانی بەشداربوو لە سوپەر لیگ نادرێن و بڕیاریشدرا یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنز لیگ بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
یەک شەممەى ڕابردوو، بە ڕاگەیاندنی خولێکی نوێ بە ناوی سوپەر لیگەوە و بە بەشداری 12 یانە بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەوروپا بە گشتی و بارەگای یوفای هەژاند و بەهۆی هەڕەشەکانیشەوە پرۆژەکەى پێرێز و هاوکارەکانی لە ماوەى کەمتر لە 72 کاتژمێردا بە کشانەوەى 10 یانە و مانەوەى ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە وەستێنرا.