به‌غدا-اه‌ع
سوها نه‌جار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وبهرهێنانى نیشتمانى ژماره‌ى پرۆژه‌ى وه‌همى وپهككهوتووهكانى ئاشكراكرد،وئاماژهیشی به‌وه‌دا گه‌نده‌ڵى بۆ ساڵانێكى زۆر زاڵبوو به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان،وچاره‌نووسى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى سه‌ربازگه‌ى ڕهشیدیشى خسته‌ڕوو.
نه‌جار له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"یاساى وه‌به‌رهێنانى عێراقى چه‌ند بۆشاییه‌كى ساده‌ى تیادایه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ساڵانێكه زۆره گه‌نده‌ڵى زاڵبووه به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان".
وتیشى"گه‌نده‌ڵى وفشارى سیاسی بۆ ساڵانێك هۆكارى دواكه‌وتنى به‌جێگه‌یاندنى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنان بوون"،ڕایشیگه‌یاند"زۆربه‌ى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنان بۆ ساڵانێك تایبه‌ت بوون به‌چه‌ند كه‌سێكه‌وه".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ژماره‌یه‌كى زه‌به‌لاح هه‌ن له‌پرۆژه‌ى وه‌همى نیشته‌جێبوون وكشتوكاڵى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆژه‌ى وه‌همى بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر ده‌سته‌كه دروستكردووه".
ڕوونیشیكرده‌وه"نزیكه‌ى 1000 مۆڵه‌تى وه‌همى هه‌ن له‌ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوو به‌خشران"،دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌ندێك لهوهبهرهێنهران كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى له‌سه‌دا 20 پرۆژه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى لێخۆشبوونه‌كان".
وتیشى"ده‌سته‌كه مۆڵه‌تى 8 پرۆژه‌ى په‌ككه‌وتووه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێك له‌و ڕێوشوێنانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر ڕه‌نگه كێشه‌ى دادوه‌رى دروستبكه‌ن".
ڕایشیگه‌یاند"زه‌وییه‌كانى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا پۆختهیهكه له‌كێشه‌كانى عێراق"،دووپاتیشیكرده‌وه"له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوو پارچه زه‌وى بهههڕهمهكى دراوه ".
نه‌جار ئه‌وه‌یشى وت"له‌ڕابردوودا هیچ خواستێك نه‌بووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك لهوهبهرهێنهران لێخۆشبوونهكانى باج قۆرخدهكات بۆ هێنانى كه‌ره‌سته‌ى تاوه‌كو بازرگانى پێوه بكات".
ئاماژه‌یشیدا"سه‌ربازگه‌ى ڕه‌شید به‌ده‌ستى كێشه‌ى سه‌رپێچیكارانه‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌بۆته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ى بۆ كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێبوون"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌سته‌كه ده‌یه‌وێت پرۆژه‌ى به‌سمایه بكاته پرۆژه‌یه‌كى پاره‌دارى خۆیی".
نه‌جار وتیشى"ده‌سته‌كه كارده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى ده‌ریاچه‌ى جادریه له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌مى".