به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى له‌وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى كرد به‌كشانه‌وه وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و نووسراوه‌ى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه-فه‌رمانگه‌ى ئه‌وروپا كراوه وباس لهكۆمهككردنى شاعیر سه‌عدى یوسف ده‌كات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌و وتانه له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى كه‌عبى هاتووه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى وده‌ره‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌سه‌ر زارى كه‌عبى ڕایگه‌یاند"وادیاره برایان له‌وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى نووسراو وههڵبهست ولێدوانه ڕاشكاوهكانى شاعیر"سه‌عدى یوسف"یان نه‌بینیوه،وگرنگترینیان ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌ى كه‌هه‌وڵى سووكایه‌تى كردن بهسمبولى خێر وجوانى وبه‌ها ومرۆیی به‌گشتى ده‌دات كه‌ئه‌ویش،پێغمبه‌رى خۆشه‌ویستمان محه‌مه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر خۆى وبنه‌ماڵه‌كه‌ى بێت"،له‌هه‌مان كاتدا داوایشى له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرد بهكۆمهككردنى هه‌موو ئه‌دیب ورۆژنامه‌نووس وشاعیر وهونه‌رمه‌ند وسه‌رجه‌م ڕۆشنبیره‌كان كه‌خاوه‌ن نووسراوى جوانن وڕیز له‌نیشتمان وهاوڵاتى ده‌گرن چ له‌ناوه‌وه‌ى عێراق بن یان له‌ده‌ره‌وه،وهه‌موو تواناكان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ چاودێریكردنیان به‌جوانترین شێوه چونكه ئه‌مانه دیمهنێكى پرشنگدارى هه‌میشه‌یی عێراقن".