به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند415 ئاواره‌بوو له‌كه‌مپى پێنجه‌مى جه‌دعه له‌باشوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بۆ زێدى ڕه‌سه‌نى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
عه‌لى عه‌باس جیهانگیر به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى لقه‌كان له‌وه‌زاره‌تى كۆچ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕاسپارده وچاودێرى ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران ،به‌شێكى نوێى ئاواره‌كانى كه‌مپى پێنجه‌مى جه‌دعه به‌ڕێژه‌ى(85)خێزان،كه‌ده‌كاته(415)ئاواره‌بوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان له(به‌ره‌ى ڕاست،وحه‌مام عه‌لیل،وگه‌یاره)له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا،له‌میان پلانى فریاگوزارى كه‌وه‌زاره‌تى كۆچ ئاماده‌ى كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان".
وتیشى"گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان دواى ته‌واوكردنى وردبینى ئه‌منى هات به‌هه‌ماهه‌نگى هێزه ئه‌منییه‌كان وحكومه‌تى خۆجێى،وگه‌یه‌ندرانه زێدى خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان"،دووپاتیشیكرده‌وه"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى خێزانه ئاواره‌بووه‌كان به‌رده‌وامه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ داخستنى كه‌مپه‌كه وكۆتاییهێنان به‌دۆسییه‌ى ئاواره‌بوون".